سوارێز: بە مانەوەم لەسەر كورسی یەدەگ لە بەرشەلۆنەدا رازیم

22/08/2020
فۆتۆ: 

سوارێز لەبارەی رۆشتنی لە یانەكەی رایگەیاند ئەو بە مانەوەی لەسەر كورسی یەدەگ رازیە و تاوانی شكستەكەی بەرشەلۆنە تەنها كەسێك لێی بەرپرس نیە.

لویس سوارێز، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، رایگەیاند، ئەو لە یانەكەیدا تەنها هەوڵی گۆڵكردن نادات بەڵكوشێوازی دیكەش هەیە یارمەتی تیپەكەی پێ بدات و دەشڵێت:  ئەو دەنگۆیانەی رۆشتنی چەند یاریزانێك باسی لێوە دەكرێت بیستوومە بەڵام هیچ كەسێك بە فەرمی پێی نەوتووم.   

ئەو پێی باشە هەر  كەسێك دەیەوێت قسەی لەگەڵ بكات با راستەوخۆ پێی بڵێن و دەشڵێت: مانەوەم بۆ ماوەی شەش ساڵ لە بەرشەلۆنە دەبێتە كاتێكی باش بۆ ئەوەی بڵێم بیر لەچی دەكەنەوە باشترە پاكسازی بكرێت.

سوازرێز راشیگەیاند:  ئەگەر یانەكە پێیوابێت ئیكسپایەر بوومە، ئەوا كێشەم نییە قسە لەگەڵ بڕیاردەرانی یانەكە بكەم،  ئەوەی لە چامپیۆنزلیگدا روویدا كەس بەتەنیا لێی بەرپرسیار نییە و هەمووان پێكەوە بەرپرسن لەوەی روویدا. 

ئاماژە بەوە دەكات كەسێكی پابەندە بە یانەكەیەوە و كەس ناتوانێت گومان لە پابەندبوونی بكات و دەشڵێت: من هەمیشە بەوە رازی بوومە لە یەدەگدا بمێنمەوە بەڵام هێشتا قسەم لەگەڵ رۆناڵد كۆمان نەكردووە، بەڵام حەزدەكەم بمێنمەوە. 

ئەو نمونە بە شكستی ساڵی پێشووی ریاڵ مەدرید دەهێنێتەوە كە دوای شكستەكەیان لە چامپیۆنز لیگ توانیان تیپێكی بەهێز دروست بكەنەوە و دەشڵێت "من شانازی بەوە دەكەم كە هاوڕێیەكی نزیكی میسیم، بەڵام یاریكردنم هیچ پەیوەندییەكی بەو پرسەوە نییە، لەنێو یاریگەدا هەموومان یاریزانین و بۆ خزمەتی تیپەكەمان یاری دەكەین".