وەزیری تەندروستی: تا ئێستا 1483 چاكبوەوەی كۆرۆنا پلازمایان بەخشیوە

24/08/2020
فۆتۆ: 

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند تا ئێستا زیاتر لە دووو هەزار تووشبووی كۆرۆنا پلازمای خوێنی چاكبووەوەكانی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

سامان بەرزنجی، رایگەیاند: دوای دوو جار بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەو نەخۆشانەی لە كۆرۆنا كە چاكبوونەتەوە بۆ بەخشینی پلازما، هەزار و 483 هاوڵاتی پلازمایان بەخشیوە.

وەزیری تەندروستی ئەوەشی راگەیاند،  تا ئێستا  دوو هەزار 67 نەخۆشی كۆرۆنا پلازمای خوێنی نەخۆشانی چاكبووی كۆرۆنایان وەرگرتووە. 

تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 24 هەزار و 794 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لە نێویاندا 903 كەس گیانیان لەدەستداوە و 14 هەزار و 885 كەسیش چاكبوونەتەوە.