تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی تووشبوون بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە

24/08/2020
فۆتۆ: 

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ٢٨ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا کراون و ٧ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ٧٣٦ کەس لەتووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەیان پلازمایان بەخشیووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە هەر ئەمڕۆ ٢٧ کەس لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ٢٤ کاتژمێری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی ٩١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون ولەوەتەی پەتاکەش سەریهەڵداوە، ١١ هەزار و ٧٠ کەس تووشبوون تۆمارکراوە.