تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

25/08/2020
فۆتۆ: 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکا نی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ٢٠ کەسی دیکە لە تووشبوانی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە کراون و ٢٠ کەسیش لە تووشبوانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەهەر چوار نەخۆشخانەکەی تایبەت بە چارەسەری تووشبوانی کۆرۆنا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ کام لەنەخۆشەکان پێویستیان بەئامێری هەناسەدان نییە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ٩١ کەس لەشاری سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون.

لەسەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە لەهەرێمی کوردستان، تا ئێستا ژمارەی تووشبوان لەشاری سلێمانی گەیشتووەتە ١١هەزار و ١٩٤ کەس و لەو ژمارەیەش ٧ هەزار و ٧٦٢ کەس چاکبوونەتەوە و ٥٥٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.