لە یۆنان 92 سەرنشینی کەشتیەك رزگاركران

26/08/2020
فۆتۆ: 

هێزە ئەمنیەكانی یۆنان 92 سەرنشینی بەلەمێكی نایاساییان رزگار كرد كە بەشێك لە كەرەستە و هێزی سەربازی وڵاتەكە بەشداریان لەو ئۆپراسیۆنەدا كردووە.

هێزە ئەمنیەكانی یۆنان رایانگەیاند، بەلەمێك كە 92 كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە نزیك كەناراوەكانی دوورگەی هیركێ لە رۆژئاوای دووركەی رۆدۆس ژێرئاو كەوتووە و هێزێكی زۆری ئەمنیە بەشداریان لە رزگاربوانی سەرنشینەكان كردووە. 

بەڕێوەبەرایەتی بەندەری رۆدۆس، ئەوەشی راگەیاندووە، تیمی ژێرئاوەكان و دوو هەلیكۆپتەر جۆری سوپەر پوما و پێنج كەشتی بەشداریان  لە گەڕان و رزگاركردنی ئەو كەسانەكردووە كە لەناو بەلەمەكەدا بوون.

پۆلیسی یۆنان ئەوەشی راگەیاندووە لە ئەنجامدا توانیویانە 92 كەسی سەرنشینی بەلەمەكە رزگار بكەن، لە كاتێكدا راگەیەندرابوو كە 80 سەرنشینی هەبووە.