وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی 463 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند

26/08/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئامارەكانی كۆرۆنای لە 24 كاتژمێری رابردووی هەرێم بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد لەو ماوەیەدا 463 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


ئەو وەزارەتە روونیكردووەتەوە لە هەولێر 264 تووشبوو تۆمار كراوە و 61 كەس لە سلێمانی و 24 كەس لەگەرمیان و 90 كەس لە دهۆك و 24 كەس لە هەڵەبجە. 

ئەوەشی راگەیاندووە 349 كەس چاكبوونەتەوە و كۆی ژمارەی تووشبوونیش 26 هەزار كەسی تێپەڕ كردووە. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٢)

١. كەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ كەرەنتین نەكراون)
١٠٩ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

٢. پشكنین: (٤١٩٩ پشكنینی نوێ)
(١٢٠٨ هەولێر)، (٥٠١ سلێمانی، ١٤٥ گەرمیان)، (٢٢٩٨ دهۆك)، (٤٧ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٤٦٣ تووشبووی نوێ)
(٢٦٤ هەولێر)
(٦١ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان)
(٩٠ دهۆك)
(٢٤ هەڵەبجە)
٤. چاكبوون: (٣٤٩ چاكبوون)
(٢٨٠ هەولێر)
(٢٠ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٦ هەڵەبجە)

٥. مردن: (١٤ مردن)
(٨ هەولێر)
(٥ سلێمانی)
(١ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٣١ (٢١٧٢٢ دەرچوو)
پشكنین ٢٩٠٥٦١ (١١٨٨٦٢ هەولێر، ٨٤١٠٤ سلێمانی، ٨٤٨٤٨ دهۆك، ٢٧٤٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٦٣٩٢ (١٠٨٧٠ هەولێر، ١١٢٧٩ سلێمانی، ٣٤١٥ دهۆك، ٨٢٨ هەڵەبجە)
چاكبوون ١٥٨٤٣ (٦٣٤٩ هەولێر، ٧٨١٥ سلێمانی، ٩٤٢ دهۆك، ٧٣٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٥٨٧ (٤١٦٨ هەولێر، ٢٩٠٢ سلێمانی، ٢٤٤٢ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە)
مردن ٩٦٢ (٣٥٣ هەولێر، ٥٦٢ سلێمانی، ٣١ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٦ی ئاب ٢٠٢٠