ئامۆژگاری نووسین لە هاروکی موراکامییەوە

26/08/2020
فۆتۆ: 



ئەگەر دەتوانیت بڕوا بەوە بکەیت، کە ڕۆماننووسی ژاپۆنی، قسەکەرێکی بەپەرۆش بۆ پشیلەکان، وە گوێچکەی نامۆ ھاروکی مۆراکامی، کۆتایی یٔەم ھەفتەیە بوو بە حەفتا ساڵ. حەفتا! بەڵام پێمباشترە کە بڕوا بەوە بکەین، سەرەڕای خۆشییە گەنجانە و جادووی داھێنەرانەی نێو پەخشانەکانی: نووسەری پڕفرۆشترین لەسەر یٔاستی جیھان کە چواردە ڕۆمان و بڕێکی کەم لە کورتە چیرۆکی ھەیە، وە دەتواندرێت بگوترێت کە یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەرەکانی یٔێستا لە جیھاندا. بۆ یٔاھەنگگێڕانی ڕۆژی لەدایکبوونەکەی و وەک دیارییەک بۆ یٔەوانەی کە ھیوا دەخوازن وەک نووسەر موراکامی بن کاتێک بوون بە حەفتا ساڵ، ھەندێک لە باشترین یٔامۆژگارییەکانیم کۆکردۆتەوە لە خوارەوە .

بخوێنەوە

پێموایە کە کاری یەکەم بۆ ڕۆماننووسی ھیواخواز یٔەوەیە کە جۆری جیاوازی ڕۆمانەکان بخوێنێتەوە. ببوورە بۆ دەستپێکردن بەو بەو شتە باوە، بەڵام ھیچ ڕاھێنانێک لەوە گرنگتر نییە. بۆ نووسینی ڕۆمانێک، پێویستە سەرەتا لەو یٔاستە فیزیکییە تێبگەیت کە کەسێک پێکەوە دەبەستێت...یٔەوە بەتایبەتی گرنگە کە چەند لە تواناتدایە ڕۆمان بخوێنیتەوە لە کاتێکدا کە ھێشتا گەنجیت. ھەرشتێک کە دەکەوێتە بەردەستت__ڕۆمانە نایابەکان، ڕۆمانە باشەکان، ڕۆمانە خراپەکان، و یٔەوەش کێشە نابێت (بەھیچ شێوەیەک!) لەکاتێکدا کەبەردەوامبیت لەسەر خوێندنەوە...ھەرچەند دەتوانیت چیرۆک بخوێنەوە. خۆت بە نووسینە باشەکان بناسێنە. بەزۆر لە نووسینە مامناوەندییەکانیش. یٔەمە گرینگترین ڕاھێنانتە .

وشە کۆنەکان ببە و دووبارە نوێیان بکەوە .

یەکێک لە پیانۆژەنە ھەمیشە دڵخوازەکانم پیلۆنیۆس مۆنک ە. جارێکیان، یەکێک لێیپرسی کە چۆن یٔەوە ڕێکدەخات کە دەنگێکی تایبەتی لە پیانۆکەیەوە دەستکەوێت، مۆنک یٔاماژەی بۆ کیبۆردەکە کرد و گوتی: "ناکرێت ھیچ تێبینییەکی نوێ بێت، کاتێک سەیری کیبۆردەکە دەکەیت، ھەموو تێبینییەکان لێرەن. بەڵام گەر بەتەواوی مەبەستت نۆتەیەک بێت، جیاواز دەبێت. دەبێت یٔەو دەنگانە ھەڵبژێریت کە بەڕاستی مەبەستتن !"

من زۆرجار یٔەم وشانە دووبارە دەکەمەوە کە دەنووسم، وە بۆ خۆم بیردەکەمەوە، " یٔەوە ڕاستە کە ھیچ وشەیەکی نوێ نەبوو. کاری یٔێمە یٔەوەیە کە مانایەکی نوێ و تایبەت بدەین بە وشە تەواو یٔاساییەکان." بیرۆکەکە باش دەبینم. مانای یٔەوەیە کە ھێشتا ڕووبەرێکی فراوانی نەزاندراومان لەبەردەمدایە، ناوچەی بەپیتن کە تەنھا چاوەڕێی یٔێمە دەکەن بیانکێڵین .

بە یٔاشکرا خۆت ڕوونبکەوە .

[کاتێک دەنووسم،] ھەندێک وێنەم بۆ دێت و پارچەکان پێکەوە دەبەستم. یٔەمە ھێڵی چیرۆکەکەیە. دواتر ھێڵی چیرۆکەکە بۆ خوێنەر ڕووندەکەمەوە. پێویستە زۆر میھرەبان بیت کاتێک شتێک ڕووندەکەینەوە. یٔەگەر وا بیربکەیتەوە، یٔاساییە؛ یٔەوە دەزانم، یٔەمە شتێکی زۆر لەخۆباییانەیە. وشەکانی پەخشان و خواستنە باشەکان؛ مەجازی باش. بۆیە یٔەوە یٔەوەیە کە من دەیکەم. زۆر بە وریایی و بە یٔاشکرا ڕووندەکەمەوە .

ھاوبەشی بە خەونەکانت بکە .

خەونبینین کاری ڕۆژانەی ڕۆماننووسەکانە، بەڵام ھێشتا ھاوبەشیپێکردنی خەونەکانمان گرنگترە بۆمان. ناتوانین ببین بە ڕۆماننووس بەبێ خواستی ھاوبەشیپێکردنی شتێک .

بنووسە تا بدۆزیتەوە .

من خۆم، کە دەنووسم، نازانم کێ یٔەوەی کردووە. خۆم و خوێنەرەکان لەیەک یٔاستداین. کاتێک دەست بە نووسینی چیرۆکێک دەکەم، بەھیچ شێوەیەک کۆتاییەکەی نازانم و ناشزانم کە دواتر چی ڕوودەدات. یٔەگەر حاڵەتێکی کوشتن ھەبێت وەک یەکەم شت، نازانم کێ بکوژەکەیە. من کتێبەکە دەنووسم چونکە حەزدەکەم بزانم کێ بکوژەکەیە. کتێبەکە دەنووسم چونکە حەزدەکەم بدۆزمەوە. یٔەگەر بزانم کێ بکوژەکەیە، ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ نووسینی چیرۆکەکە .

دووبارەکردنەوە یارمەتیدەرە .

کە لە نووسینی ڕۆمانێکدام، کاتژمێر چواری بەیانی ھەڵدەستم و بۆ پێنج تا شەش کاتژمێر کاردەکەم. لەپاش نیوەڕۆدا، دە کیلۆمەتر ڕادەکەم یاخود بەدرێژایی پێنج سەد مەتر مەلە دەکەم (یاخود ھەردووکیان دەکەم)، دواتر تۆزێک دەخوێنمەوە و گوێ لە ھەندێک مۆسیقا دەگرم. لە کاتژمێر نۆی یٔێوارەدا دەخەوم. ھەموو ڕۆژێک بەردەوام دەبم لەسەر یٔەم ڕۆتینە بەبێ جیاوازی. دووبارەکردنەوە خۆی بووە بە شتێکی گرنگ؛ یٔەوە شێوەیەکە لە نواندنی موگناتیسی. من خۆم ڕادێنم تا بگەمە قوڵترین خاڵی مێشکم. بەڵام بۆ ھەڵگرتنی دووبارەکردنەوەیەکی یٔاوھا بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ_شەش مانگ بۆ ساڵێک_ھێزێکی ھۆشی و جەستەیی باشی دەوێت. لەو حاڵەتەدا، نووسینی ڕۆمانێکی درێژ وەک شەمەندەفەری بەردەوامی ژیانە. ھێزی جەستەیی بەقەد ھەستیاری ھونەرمەند پێویستە .

لە کاتێکدا تەرکیز بخەرە سەر یەک شت .

یٔەگەر پرسیاری یٔەوەم لێبکرێت گرنگترین شت چییە بۆ ڕۆماننووسێک [پاش بەھرە]، یٔەوەش یٔاسانە: تەرکیزبکە __توانای کۆکردنەوەی ھەموو توانا سنووردارەکانت لەسەر ھەرشتێک لەو کاتەدا قەیرانە. بەبێ یٔەوە ناتوانیت ھیچ بەھایەک تەواوبکەیت، لەکاتێکدا، یٔەگەر بتوانیت بە کاریگەرانە تەرکیز بکەیت، دەتوانیت ھەڵبژێردرێیت بۆ بەھرەیەکی نامۆ یاخود تەنانەت بۆ کورتەیەک لێی...تەنانەت یٔەو ڕۆماننووسەی کە بەھرەی زۆری ھەیە و مێشکێکی ھەیە کە بیرۆکەی نوێی نایابی تێدایە دەشێت نەتوانێت شتێک لەبارەیانەوە بنووسێت، بۆ نموونە، یٔەو یٔازارێکی زۆ دەچێژێت لە بۆشاییەکدا .

ھەرچەندە من پێشنیاری نووسینی وتاریش دەکەم بەھەمان شێوەی ڕۆمان، ھەتا یٔەگەر ڕەوشەکە یٔەوەی سەپاند، خۆم بەدوور دەگرم لە کردنی ھەر کارێکی دیکە کاتێک کە ڕۆمان دەنووسم. بەدڵنیاییەوە، ھیچ یاسایەک نییە کە بڵێت ھەمان بابەت ناتواندرێت لە پەخشان و چیرۆکیشدا بەکاربھێندرێت، بەڵام یٔەوەم بۆ دەرکەوت دووجار بەکارھێنانەوەی وەک یٔەمە بەشێوەیەک ڕۆمانەکەم لاواز دەکات.

چاندنی ئارامی.

پاش تەرکیز، دووەم گرنگترین شت بۆ ڕۆماننووس یٔەوەیە کە، لەدەستنەدانی وزەیەکی زۆرە، یٔارامبە. یٔەگەر تۆ چڕنەبیتەوە لەسەر نووسین سێ بۆ چوار کاتژمێر لەڕۆژێکدا و پاش ھەفتەیەک ھەر ھەست بە ماندووبوون بکەیت، ناتوانیت کارێکی درێژ بنووسیت. یٔەوەی پێویستە بۆ نووسەری ڕۆمان یٔەوەیە_بەلایەنی کەمەوە کەسێک کە ھیواخوازە ڕۆمانێک بنووسێت_وزەی تەرکیزکردنی ڕۆژانەیە بۆ ماوەی نیو ساڵ، یاخود ساڵێک، یانیش دوو ساڵ. دەتوانیت بە ھەناسەدان بەراوردی بکەیت.

ئەزموون لەگەڵ زماندا.

یٔەوە مافێکی بۆماوەییە بۆ ھەموو نووسەرەکان کە یٔەزموون بکەن لەگەڵ یٔەگەرەکانی زمان لە ھەموو ڕێگایەکەوە کە دەتوانن خەیاڵ بکەن_بەبێ یٔەو ڕۆحی سەرکێشییە، ھیچ شتێکی نوێ ھەرگیز ناتوانێ لەدایک ببێت.

ھەوڵبدە ھیچکەس ئازار نەدەیت.

یٔەوە لە مێشکمدا دەھێڵمەوە "قەڵەمم نییە تا زۆر بەھێزبم" کاتێک دەنووسم. وشەکان ھەڵدەبژێرم تا کەمترین کەس یٔازار بچێژن، بەڵام یٔەوەش سەختە بۆ بەدەستھێنان. گرنگ نییە چی نووسراوە، شانسی یٔەوەم ھەیە کە کەسێک یٔازار بچێژێت یاخود گوناھبار ببێت. ھەموو یٔەوانە لە میشکتدا بھێڵەوە، ھەتا بتوانم ھەوڵدەدەم شتێک بنووسم یٔازاری کەس نەدات. یٔەمە ڕەوشتێکە کە ھەموو نووسەرێک دەبێت جێبەجێیبکات.

خوێنەرەکانت ببە بۆ گەشتێک.

وەک ڕاونانی مەڕێکی کێویم نووسی، بە بەھێزی ھەستم بەوە دەکرد کە چیرۆکێک، یٔەفسانەیەک، شتێک نییە کە تۆ دروستیدەکەیت. شتێکە کە لەخۆتی دادەکەنیت(لێدەکەیتەوە). چیرۆکەکە پێشتر لەوێبووە، لە ناختدا، نەتتوانی دروستیبکەیت، دەتوانیت تەنھا بیھێنیتە دەرەوە. یٔەوە بۆ من ڕاستە، بەلایەنی کەمەوە: یٔەوە سەرپێیەتی چیرۆکەکەیە. بۆ من، چیرۆکەکە لۆرییەکە کە خوێنەر دەباتە شوێنێک. ھەرچۆنێک ھەوڵدەیت زانیارییەک بگوێزیتەوە، ھەرچۆنێک لەوانەیە تۆ ھەوڵبدەیت ھەستەکانی خوێنەرەکە شی بکەیتەوە، یەکەم شت کە پێویستە بیکەیت یٔەوەیە کە خوێنەرەکە بخەیتە لۆرییەکەوە. وە لۆرییەکە_چیرۆکەکە_یٔەفسانەکە_دەبێت ھێزی یٔەوەی ھەبێت کە بڕوا بە خەڵکی بھێنێت. یٔەوە لە سەرووی ھەموو مەرجەکانەوەیە کە چیرۆکێک پێویستە بیھێنێتە دی.

بنووسە تا ڕووناکی بدەیت بەسەر مرۆڤەکاندا.

تەنھا یەک ھۆکارم ھەیە تاوەکو ڕۆمانەکان بنووسم، وە یٔەوەش گەڕاندنەوەی شکۆدارییە بۆ ڕۆحی کەسەکان و درەوشانەوەی ڕووناکییە بەسەریاندا. مەبەستی چیرۆکێک زەنگێکی مەترسییە، بۆ پارێزگاریکردن لە ڕووناکی ڕاھێنراو لەسەر سیستەمەکە لەپێناو ڕێگریکردن لە ھاوارکردنی ڕۆحمان لە ھێڵی یٔینتەرنێت و سوکایەتیپێکردنیان. بەتەواوەتی بڕواموایە کە یٔەوە کاری ڕۆماننووسە کە بەردەوام ھەوڵبدات ڕۆحی تاکەکان شیبکاتەوە لەڕێگای نووسینی چیرۆکەوە_چیرۆکەکانی ژیان و مردن، چیرۆکەکانی خۆشەویستی، یٔەو چیرۆکانەی کە وا لە مرۆڤ دەکەن بگرین و لەترسدا بلەرزن و لە پێکەنیندا بلەرنەوە. بۆیە یٔێمە بەردەوام دەبین(دەڕۆین)، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، لە خولقاندنی چیرۆکی خەیاڵی بە جدییەتێکی تەواوە.

سەرچاوە لیترەری ھەب

١٩ی ١ی ٢٠١٩

وەرگێڕانی گوڵان مەحمود