یانەی تۆپی پێی زاخۆ گرێبەستێکی تری لەگەڵ یاریزانێکی بیانی ئیمزاکرد

26/08/2020
یانەی تۆپی پێی زاخۆ گرێبەستێکی تری لەگەڵ یاریزانێکی بیانی ئیمزاکرد
فۆتۆ: ئەرشیڤ
دهۆک

بەمەبەستی خۆئامادەکردن بو وەرزی نوێی خولی نایابی توپی پێی عێراق، یانەی وەرزشی زاخۆ گرێبەستێکی لەگەڵ یاریزانێکی بەڕەگەز مالی، بۆ ھێڵی ناوەڕاست ئیمزاکرد.

ھشیار دوبانکی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، بو وەرزی نوێی خولی نایابی توپی پێی عێراق، یانەکەمان گرێبەستێکی تری لەگەڵ یاریزانێکی ھەڵبژادەی مالی بو ھێڵی ناوەڕاست بەناوی (تراوری ئادریسا) ئیمزاکردووە.

ئاشکراشیکرد، یاریزانەکە بۆ چەندین یانە و ھەڵبژاردە یاریکردووە و یاریزانێکی بەھێزە و خاوەن چەندین دەستەکەوتە .

تراوری بو ئەم یانەیانە یاریکردووە:

١ - یانەی ئیستقلالی ئیران

٢ - یانەی غایبیزیانی تونسی

٣ - یانەی ئاس فیتا کلوب کۆنغۆ

٤ - یانەی شەباب ئەلجەبەلی لیبی

٥ - یانەی سەحاری عومان

بریارە لە مانگی ئەیلولی داھاتوو، خولی نایابی توپی پێی عێراق دەستپێبکات و یانەی  ورزشی زاخۆ بو ئەم وەرزە تا ئێستا نزیکەی ١٧ گرێبەستی واژوکردووە و بە یانەیەکی بەھێزی ئەم وەرزە لەقەڵەم دەدرێت.