بەڤیدیۆ.. لە ماوەی 48 کاتژمێردا زیاتر لە 200 کۆچبەر ڕزگارکران
   
                            
                             
                            
                                
                                      لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا زیاتر لە ٢٠٠ کۆچبەر ڕزگارکران
                                 
                                
                                     فۆتۆ: ئەرشیڤ 
                                
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                پاش نزیکەی هەفتەیەک لە دەست بەکاربوونەوەیان لە دەریای ناوەڕاستدا، کەشتی جیهانی Sea-Watch 4 لە سێ هەوڵی  جیاوازدا، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا زیاتر لە ٢٠٠ کۆچبەری ڕزگارکرد .
                                
  
                               
                                 ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە ١٥ی ئابدا کەشتی جیهانی Sea-Watch 4  لە بەندەری بوڕیانا، نزیک شاری ڤالێنسیای ئیسپانیا دەستی بەکارکردووە. 
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی شەممە ٢٢ی ئاب، کەشتیەکە حەوت کەسی لە نزیک سنووری لیبیا دۆزیەوە و ڕزگاریکردن و ڕۆژی دواتر ٩٧ کەسی دیکەیان ڕزگارکرد کە لەسەر بەلەمێکی قەرەباڵغی لاستیکی بوون. 
 
 
ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی رابردووش، کەشتی جیهانی Sea-Watch 4  ، ١٠٠ کۆچبەری دیکەی ڕزگارکردووە، بەشێوەیەک کە بەلەمێک کە ٥٠ میل لە سنوری لیبیاوە دوور بووە، سەرنشینانی بەلەمەکە داوای یارمەتییان کردووە، دواتر کەشتیەکی نەوتهەڵگر کە نزیک بووە لێیانەوە، بە هانایانەوە چووە و بەرگی ڕزگارکەری پێداون و بەجێی نەهێشتوون تا کەشتی  Sea-Watch 4 گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و ڕزگاریکردوون. 
 
 
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران راشیگەیاند، زۆرینەی ئەوانەی ڕزگارکراون لە ڕەوشێکی خراپدان و شڵەژاون، بە خەستی بۆنی نەوتیان لێدێت وە هەندێکیان نیشانەی ژەهراوی بوونیان بە سووتەمەنی تێدا دەرکەوتووە و هەندێکیشیان تینوون و تووشی سەرگێژخواردنی نێو دەریا بوون.  
 
                            
                             
 |