ئەحمەد رازی، ئەستێرەی مێژوويی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رەوانەی نەخۆشخانەی ئیبن ئەلنەفیس كرا.
ئەو ئەستێرەی عێراق پێشتر لە وڵاتی ئوردن نیشتەجێ بوو دوای گەڕانەوەی بۆ بەغدا دەركەوت هەڵگری كۆرۆنا بووە و بەهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
ئەحمەد رازی لەدایكبووی ساڵی 1964 و لە ساڵی 1982 تا ساڵی 1997 یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی تۆپی پێ عێراق بوو پێشتریش لە هەریەكە لە یانەكانی زەورا و كەرخ و وەروای عێراقی و یانەی وەكرەی قەتەری بووە.