شنە نورى (شکست) دەکاتە کوردى
کۆمەڵە چیرۆکێکى (فروغ فه‌روخزاد)ە
لە زمانى فارسییەوە شنە نوى کۆمەڵە چیرۆکێکى فروغ فورغزاد بە ناوى (شکست)ى کردۆتە کوردى تایبەت بە تۆڕى میدیایی ژیان ئەو وەرگێڕە وتى: ئه‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکه‌ى فروغ چیرۆکگه‌لێکن تا ئهندازهیهکى زۆر خودین، به‌و مانایه‌ى نووسه‌ر سودى له کاراکته‌رى ژیانى خۆى بینیوه بۆ نوسینى چیرۆکه‌کان، ئه‌م چیرۆکانه چونکه هه‌میشه له‌ژێر سانسۆرى وڵات‌دا بوونه بۆیه زۆر که‌م بینراون و خوێندراونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت زۆرێک له خوێنه‌ره به‌رده‌وامه‌کانى فارسیزمانیش ئاشنایه‌تییان به‌م چیرۆکانه نییه، هه‌ر بۆیه که‌مترین لێکۆڵینه وه و قسه‌ى له‌سه‌ر کراوه. چیرۆکه‌کان زمانێکى شیعریان هه‌یه هه‌مان ئه‌و زمانه ژنانهیهى که فروغ له شیعره‌کانیدا به‌کارى هێناوه و نه‌یتوانیوه له چیرۆکه‌کانیدا ده‌ستى له‌سه‌ر هه‌ڵگرێت. ههرچهنهنده فروغ ده‌ستى له چیرۆکنووسین هه‌ڵگرت و خۆى بۆ شیعر یه‌کلا کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌م چیرۆکانه هۆکارێکى باشن بۆ ئه‌وه‌ى جودا له زمانه ڕازئامێزهکهى شیعر، به ڕوونى له کهسایتیى و ده‌روونى فروغ بگه‌ین .
ماوتەوە بڵێین: کتێبه‌که له شه‌ش چیرۆک و پێشه‌کییه‌ک پێک دێت که شاعیر و وه‌رگێڕ "شنه نوورى" کردوویه‌تى به کودرى و ده‌زگاى غه‌زه‌لنووس چاپ و بڵاوى کردووه‌ته‌وه .
|