میسی نایەوێت بەشداری ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنە بکات

29/08/2020
لیۆنێل میسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وەرزش

میسی بە ئیدراەی یانەی بەرشەلۆنەی ڕاگەیاندووە، نایەوێت سبەینێ تێستی کۆرۆنا بکات و بەشداری ڕاهێنانەکان بکات.

رادیۆی RAC1 کەتەلۆنیا بڵاویکردەوە، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و کاپتنی یانە ئیسپانییەکە سوورە لەسەر بڕیاری جێهێشتینی یانەی بەرشەلۆنە و لەدواین پێشهاتیشدا بە ئیدارەی یانەکەی ڕاگەیاندووە، نایەوێت ئامادەی پشکنینی ( (PCR بێت کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە پێش دەستپێکردنەوەی ڕاهێنانەکانی یانەکە ئەنجامبدرێت .

بڕیارە سبەینی ڕۆناڵد کۆمان یەکەم مەشقی ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنە دەستپێبکات بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا.