وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی 540 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند

30/08/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی رایگەیان لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی كوردستان 540 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە كە زۆرینەیان لە دهۆك بووە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئامارەكانی كۆرۆنای لبە 24 كاتژمێری رابردووی هەرێم بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد لەو ماوەیەدا پێنج هەزار و 71 پشكنین ئەنجامدراوە تیایدا 540 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە. 

ئەو وەزارەتە روونیشیكردەوە توشبووەكان زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك بووە كە 241 تووشبووە و لە هەولێر 138 تووشبوو لە سلێمانی 115 تووشبوو لە گەرمیان 32 لە هەڵەبجە 14 تووشبوو. 

وەزاەرتەكە دەشڵێت لەو ماوەیەدا 17 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 14یان لە هەولێر بووە لە سلێمانی دوو كەس و لە دهۆك یەكەس بووە، 293 كەسیش چاكبوونەتەوە. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

راگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٦)

١. كەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەكی نوێ كەرەنتین نەكراوە)
٤١ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

٢. پشكنین: (٥٠٧١ پشكنینی نوێ)
(١٣٣٣ هەولێر)، (٦٦٧ سلێمانی، ١٣٩ گەرمیان)، (٢٩٠٢ دهۆك)، (٣٠ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٥٤٠ تووشبووی نوێ)
(١٣٨ هەولێر)
(١١٥ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)
(٢٤١ دهۆك)
(١٤ هەڵەبجە)
٤. چاكبوون: (٢٩٣ چاكبوون)
(٢١٧ هەولێر)
(١٨ سلێمانی، ٤٢ گەرمیان)
(١٦ هەڵەبجە)

٥. مردن: (١٧ مردن)
(١٤ هەولێر)
(١ سلێمانی)
(٢ دهۆك)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)
پشكنین ٣٠٨٦٣٩ (١٢٣٨٩٧ هەولێر، ٨٧٠٦٢ سلێمانی، ٩٤٨٣٨ دهۆك، ٢٨٤٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٨١٦١ (١١٦٣١ هەولێر، ١١٧٧١ سلێمانی، ٣٨٩٤ دهۆك، ٨٦٥ هەڵەبجە)
چاكبوون ١٧٦٧٩ (٧٤٢٥ هەولێر، ٨٠١٩ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٧٩٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٤٣٣ (٣٨٠٧ هەولێر، ٣١٦٥ سلێمانی، ٢٤٠٣ دهۆك، ٥٨ هەڵەبجە)
مردن ١٠٤٩ (٣٩٩ هەولێر، ٥٨٧ سلێمانی، ٤٦ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٣٠ی ئاب ٢٠٢٠