بەوێنە.. کۆشکە تازەکەی جاستن بیبر و هاوسەرەکەی هایلی
کۆشکە تازەکەی جاستن بیبر و هاوسەرەکەی هایلی
فۆتۆ: ئەرشیڤ
کۆشکە نوێیەکەی جاستن بیبر و هاوسەرەکەی هایلی دەکەوێتە ناوچەی بیرفرلی پارک غیتد کە رووبەرەکەی هەزار مەتر چوارگۆشەیە.
کۆشکەکە پێکهاتوە لە حەوت ژووری نوستن و ١٠ حەمام لەگەڵ مەساحەیەکی گەورەی وەک کتێبخانە و هۆلێکی وەرزشی گەورە، هەروەها بوونی سینەمایەکی گەورە، لە بەشی دەرەوەش روووبەرێکی گەورەی هەیە بۆ مەلەوانگە و یاری تێنس.
بەمەش وا دەردەکەوێت جەستن بیەوێت بەمنزیکانە بگوازێتەوە بۆ ماڵە نوێیەکەی، بەو پێیەی ئەم وێنانەی پیشانداوە و بڕیاریشیداوە ماڵەکەی ئێستای لە مانگی ١٠ دا بفرۆشێت.
پاش گواستنەوەی بۆ کۆشکە نوێیەکەی، چەند کەسایەتیەکی ناودار دەبنە هاوسێی وەک سامویل جاکسۆن، دینزل واشنتن، ئەیدی میرفی ، سۆفیا فیرغارا، ماجیک جۆنسون و چەند کەسێکی دیکەش.
نرخی کۆشکە نوێیەکەی جاستن بیبر و هاوسەرەکەی هایلی ٢٥.٨ ملیۆن دۆلارە.
|