تەندروستی عێراق: 3757 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

31/08/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٧٥٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٨٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لەدوێنێ ئەم کاتەوە تا ئەمڕۆ ٣٧٢٢ کەسی دیکە لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لەعێراقدا ٧٥.٢%.

تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ هەزارو ٥٧٨ کەس پشکنیانی بۆ کراوە و بەوەش لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا یەک ملیۆن و ٦٠٥ هەزار و ٩٠٤ پشکنییان بۆ کراوە.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٢٣٤ هەزار و ٩٣٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٧٦هەزار و ٦٠٦ کەس چاکبوونەتەوە و ٧٠٤٢ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.