سەربازێكی عێراقی بە چەكی قەناس لە خوورماتوو كوژرا

01/09/2020
فۆتۆ: 

لەئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر گوندێكی سەر بەقەزای دووزخورماتوو سەربازێكی سوپای عێراقی كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

حسێن عەلی، بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای خورماتوو بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: هێرشەكە لەڕێی چەكی قەناسەوە بۆ سەرخاڵێكی پشكنینی هێزەكانی سوپا لەگوندی زەنجلی لە ڕۆژئاوای قەزاكە ئەنجامدراوە.

روبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردولادا ڕوویداوە و لەئەنجامدا سەربازێكی كوژراوە و یەكێكی دیكەش بەسەختی برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزاكە كراوە.

پاش ڕووداوەكە هێزێكی دیكەی سوپا دەچێتە خاڵەكە و پێشگەیشتنیان بۆمبێكی چێنراویان پیادا دەتەقێتەوە ولەئەنجامدا سێ سەربازی تر برینداردەبن.