ئەدەب و فەلسەفە لە کتێبێکدا کۆدەبنەوە

01/09/2020
فۆتۆ: 

کتێبی (ئەدەب و فەلسەفە)ى (د. حەمید عەزیز) لە چەند لێکۆڵینەوەیەکی فەلسەفی پێکهاتووە، کە سەرجەمیان پەیوەستن بە پەیوەندی فەلسەفە و ئەدەب و ئەو کاریگەرییانەی لەسەر یەکتری هەیانبووە.


لەنێو ئەم کتێبەدا وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندی نێوان ئەم دوو چەمکە بە ڕوونی لە چەند گۆشەنیگایەکەوە دەخرێنەڕوو. هەروەها نووسەر بۆ دەوڵەمەندکردنی کتێبەکە دوو دەقی لە دەقە بنچینەییەکانی هۆراس و ئەرستۆتاڵیس-ی وەکو دوو تێکستی هەڵبژاردە بۆ خوێنەر وەرگێڕاوە، کە تایبەتن بە "هونەری شیعر"، کە ئەوانیش کۆمەکی زیاتری خوێنەر دەکەن بۆ تێگەیشتن لە شیعر وەکو یەکێک لە کۆنترین ژانرە ئەدەبییەکان.

 هەریەک لەم کتێبانە بنەمان بۆ ناسینى شیعر لە کۆندا و پاشانیش زۆرینەى شاعیرانى پاش ئەوانیش بەلەرچاوگرتنى تێڕوانیەکانى ناو ئەم دوو کتێبە تەماشاى شیعریان کردووە،  جێگەى ئاماژەیە ئەم کتێبە لە چاپکراوەکانى ناوەندى ڕەهەندە و ئێستا بەردەستە.