یادێک بۆ شاعیرى شەهید بەکر عەلی گوڵە سورەکەى حامیەى سلێمانى

01/09/2020
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ 9/1 لە باخى گشتى سلێمانى گروپی نۆڤا بە ئامادەبوونى خەڵکانێکى بەرچاو، یادێکیان بۆ تێرۆرکردنى شاعیرى شەهید بەکر عەلی ڕێکخست، تێیدا چەند پارچە موزیک و گۆرانى و هەندێک لە شیعرەکانى شاعیر خوێندرانەوە، هاوکات وتارى بنەماڵەى ئەو شاعیرە خوێندرایەوە و داواکرا کە بکوژانى ئەو شاعیرە بگەێنرێن بە سزاى خۆیان. بەکر عەلی شاعیرێکى داکۆکیکارى هەژارانى حامییە بوو، لەساڵى 1994 لە خۆپیشاندانێکدا بەدەستى چەکدارەکانى ئەو کاتى پارێزگارى سلێمانى شەهید کرا.