ماکرۆن لە بەغدا دەستپێشخەرییەک رادەگەیەنێت

02/09/2020
فۆتۆ: 

بڕیارە ئەمڕۆ ئیمانیۆل ماکرۆن بە سەردانێک بگاتە بەغدا و بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێشخەرییەک ڕابگەیەنێت.

کەناڵی فرانس 24 ی فەڕەنسی ڕاگەیاند دەستپێشخەریەکەی ماکرۆن بۆ پاڵپشتی سەرکەوتنی عێراق بەسەر تیرۆر و دەستێوەردانی دەرەکی.

هەروەها ماکرۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە لوبنان ڕایگەیاند لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا باسی دۆسیەی ئەو چەکدارە داعشە فەڕەنسیانە دەکات کە لەلایەن عێراقەوە دەستگیرکراون.

ماکرۆن ڕایگەیاند پێویستە ئەو چەکدارانە داداگای بکرێن و دۆسیەکانیان لە دەرەوەی فەرەنسا یەکلای بکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ماکرۆن سەردانەکەی بۆ بەغدا یەک رۆژ دەخایەنێت و وەفدێکی هەرێمی کوردستانیش بۆ کۆبونەوە لەگەڵی دەچنە بەغدا.