| وەفدی یەکێتی و پارتی بەشداری کۆبونەوەی ماکرۆن و لایەنە سیاسییەکان دەکەن  
                             
                                وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لە بەغدایە و بەشداری کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسادا دەکات.
                                
 
 وەفدەکەی یەکێتی بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبونەوە و تاوتوێ پەیوەندییەکانی هەردوولا و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد.
 
   هاوکات کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری جێگرانی سەرۆک گەیشتە بەغد و بڕیارە بەشداری کۆبونەوەی ئیمانیۆل ماکرۆن بکات.
 
   بەیانی ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری فەرەنسا دوای گەشتەکەی بۆ لوبنان گەیشتە بەغدا و بڕیارە زنجیرەیەک دیداری سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجامبدات.
 
 
  
 
 |