زانایان هۆکاری سەرەکی نەخۆشی شەکرەیان دیاریکرد

02/09/2020
فۆتۆ: 

ژمارەیەک لە زانایانی زانکۆی کامبریدج و زانکۆی میلانۆ لە ئیتالیا، گەیشتووەنەتە دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی دووچاربوون بە نەخۆشی شەکرە.

بەگوێرەی توێژینەوە هاوبەشەکانی ئەو زانایانە، قەڵەوی و زیادبوونی کێش، هۆکاری هەرەسەرەکییە بۆ دووچاربوون بە نەخۆشی شەکرە، بۆیە کەمکردنەوەی کێش، ڕێگری سەرەکییە بۆ دووچار نەبوون بە نەخۆشی شەکرە یان چاکبوونەوە.

ماڵپەڕی ( EurekAlert ) ئەلکترۆنی بڵاویکردەوە، توێژەرەوەکان زانیاریی نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەسیان لە بانکی زیندەوەرزانی بەریتانیا شیکردووتەوە، کە تەمەنیان لە نێوان ٥٧ ساڵ تا ٦٥  ساڵی .

سەرجەم ئەو کەسانە دابەشکراون بۆ دوو قەوارەی سەرەکی، ئەوانەی کە ئەگەری تووشبوونی نەخۆشی شەکرەیان هەیە بە هۆکاری بۆماوەیی، لەگەڵ ئەوانەش کە بەهۆی مەترسییەکانی کێشی زۆرەوە ئەگەری تووشبوونیان هەیە.

لەمیانی چاودێریکردنی ژیان دەرکەوتووە، ئەوانەی کێشیان زیادە و قەڵەون، ١١ ئەوەندەی کەسانی دیکە ئەگەری دووچاربوونیان بە نەخۆشی شەکرە زیاترە، لەکاتێکدا تەنها ٣١ هەزار کەسیان بەهۆی تەمەنەوە دووچاری جۆی دووەمی شەکرە بوون.

لە کۆتایی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، سەرباری هۆکارەکانی بۆماوەیی، بەڵام قەڵەوی بە بەهێزترین هۆکاری دووچاربوون بە نەخۆش شەکرە دادەنرێت لەم سەردەمەدا.