پارتی: چاوەڕێی یەکێتیین بۆ ئەوەی کۆبونەوەی دیکە بکەین
راوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند چاوەڕێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی کۆبونەوەی دیکە بکەین و پەیوەندییەکانمان ئاسایی بکەینەوە.
عارف روشدی ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی
ڕاگەیاندوە، بڕیارە کۆبونەوەی دیکە بکەین و پەیوەندییەکانمان بە تەواوی لەگەڵ
یەکێتی ئاسایی بکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کۆبونەوەکانی ڕابردووە وە تا ڕادەیەکی باش
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئاسایی بۆتەوە، چونکە ئەو کۆبونەوانەی کراون زۆر
باشبوون و دۆخەکەی ئاسایی کردۆتەوە.
وتیشی ھەندێك ھۆكار ھەن كە كۆبوونەوەی داھاتوو دوابكەوێت، یەكێك
لەوانە نەخۆشیی كۆرۆنا، بەڵام بڕیاری كۆبوونەوەی دیكە ھەیە و دەشكرێت،چونكە
ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی ئەو دوو حیزبە، لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی
دیموکراتی کوردستان کە دوو پێکهێنەری سەرەکی حکومەتن چەند کۆبونەوەیەکیان
ئەنجامداوە بەڵام هێشتا پەیوەندییەکانیان بە تەواوەتی ئاسایی نەکراوەتەوە.
|