پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 10 كەسی بەهۆی سەرانەوە راگەیاند

04/09/2020
فۆتۆ: فۆتۆ: nrt

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 10 كەسی راگەیاند كە سەرانەیان لە خەڵكی شارەكە وەرگرتووە، چوار ئۆتۆمبێلیش دەستی بەسەرداگیراوە كە دوانیان ژمارەی وەزارەیت پێشمەرگەیان پێوەیە و پۆلیس رایگەیاند گومان دەكەن ئەو ژمارانە ساختەبن.

درەنگانی شەوی رابردوو، پۆلیسی سلێمانی 10 كەسی دەستگیر كرد كە بەزۆر پارەیان لە خەڵكی شارەكە سەندووە، لە كاتی دەستگیر كردنیشیاندا روبەڕبوونەوە لە نێوان ئەو چەكدارانە و هێزەكانی پۆلیس روویداوە. 

پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، ئەو كەشانە ژمارەیەك چەك و تەقەمەنیان پێگیراوە و تا ئێٍتا نازانین پێشینەی تاوانیان هەبووە یان نا، لەبەر ئەوەی لێكۆڵینەوەكان لە سەرەتادایە. 

پۆلیس ئەوەشی راگەیاند، لەو هەڵمەتەدا چوار ئۆتۆمبێل دەستی بەسەرداگیراوە كە دوانیان هەڵگری ژمارەی وەزارەتی پێشمەرگەنو گومان دەكەین ژمارەكان ساختەبن بۆیە لێكۆڵینەوەمان لەو بارەیەشەوە دەست پێكردووە.