یانەی زاخۆ 18 هەمین گرێبەستی لەم وەرزەدا واژۆكرد

05/09/2020
فۆتۆ: 

وەك ئامادەكاریەك بۆ وەرزی نوێی یانەی وەرزشی زاخۆ گرێبەستێكی نوێی لەگەڵ یاریزانێكی دیكەی بەرەگەز عەرەب ئەنجامدا و ئەوەش بووە 18 هەمین گرێبەستی یانەكە لە تیمە جیاوازەكانی ئەنجامی بدات.


‎هشیار دوبانكی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند " بەردەوامین لەخۆئامادەكردن بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق" هەربۆیە گرێبەستێكی نوێی لەگەڵ ئەحمەد داود یاریزانی بەرەگەز عەرەب  بۆ هێڵی هێرشبردن  ئەنجامدا. 

‎ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، یاریزانەكە پێشتر بۆ چەندین یانەی بەهێز یاریكردووە لە وانەش بۆ یانەكانی ( بەحری و مینا ) ‪یاریكردووە‬.

تا ئێستا بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی تۆپی پێ عێراق، یانەی وەرزشی زاخۆ ١٨ گرێبەست واژۆكردە و پێكدێن لە دەستەی ڕاهێنەران و تیمی پزیشكی و دەرونی و چەندین یاریزان.