هەیفا وەهبی 14 ئێكسسواراتی گرانبەهای لێدزراوە

07/09/2020
فۆتۆ: 

هەیفا وەهبی، هونەرمەندی دیاری لوبنانی چەند وێنەیەكی گرانترین پارچە ئێكسسواراتەكانی لە ستۆری ئینستاگرام دانا و رایگەیاند كە ئەو كەرەستانەی لێدزراوە.

هەیفا وتوشیەتی پێشتر پێیوابووە ئەو ئیسكسواراتانەی ونكردووە بەڵام دواتر دڵنیا بووەتەوە كە لێیدزراوە و دەشڵێت هەر كەسێك ئەو كەرستانەی بینی بەزووی ئاگاداری بكەنەوە. 

هونەرمەندە لوبنانیەكە وێنەی ئەنگوستیلەیەكی بەردی زمرودی لە ماركەی شوبارد  بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت "ئەگەر هەر كەسێك ئەم ئەنگوستیلەیەی بینیوە یاخود هەوڵی كڕینی دەدات لە یەكێك تكایە ئاگادارم بكەنەوە، ئەمە یەكێكە لەو پارچانەی كە وونم كردووە".

ئەو لە بارەی ماوەی دزرانی كەرەستەكانی دەڵێت نزیكەی ساڵێك پێش ئێسٍتا دیار نەماوە لە سەرەتاوە وایزانیوە خۆی شوێنەكانیان نادۆزێتەوە بەڵام ئێستا دڵنیایەكە ئەو ئەنگوستیلەیەی یەكێكە لەو 14 پارچەیەی كە دزراون لێم.

ئەو بەڵێنیشیداوە كە هەر كەسێك ئەو پارچە گرانبەهایانەی گێڕایەوە ناوی پارێزراو دەبێت، ئەوە جگە لەوەی كە چەندین پارچەی دیكەشی داناوە كە لێی دزراون و بەهای ئەو كەرەستانەشی ئاشكرا نەكردووە كە بە چەند دەخەمڵێندرێن. 

هەیفا وەهبی تەمەنی 44 ساڵە و لە ساڵی 1992وە وە لە ناو هونەری پۆپدا كار دەكات و لە سەر ئاستی جیهانی عەرەبی هونەرمەندێكی ناسراوە، بەشداری چوار فیلمی كردووە و لە پێنج زنجیرە دراماشدا بەشداریكردووە.