رۆژنامەنووس بەختیار سەعید لە شاری هـەولێر لە لایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركرا

13/06/2020
فۆتۆ: 
هەولێر

كوڕەكەی رۆژنامەنووس بەختیار سەعید رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزێكی دژەتیرۆری پارتی لە شاری هەولێر باوكیان رفاندووە و پێیان وتووە لەلای ئێمە میوانیت.

گۆڤەند بەختیار سەعید، كوڕی رۆژنامەنووس بەختیار سەعید، رایگەیاند: ئەمڕۆ نزیك كاتژمێر 11.30خولەكی نیوەڕۆ باوكی ئازیزم لە گەرەكی بەختیاری لە سەمونخانەی سوڵتان لە كاتێكا لەگەڵ ھاورێكانی بووە (ھێزی دژەتیرۆری پارتی) ئەویان ڕفاند.

بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو رۆژنامەنووسە دوای چەند كاتژمێرێك رێگەیان پێداوە بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ كەسوكارەكەی بكات و ئاگاداریان بكاتەوە.

زانیاریەكان ئەوەش ئاشكرا دەكەن بەختیار سەعید لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا بەكەسوكاری راگەیاندووە، لە دەزگای دژە تیرۆرە و پێیان وتوە وەكو میوان راگیراوە، بەڵام ئەو وتویەتی رفێنراوم.