پەیكەرێك بۆ (عەتا چاوشین) دروست دەكرێت

07/09/2020
فۆتۆ: 

ڕۆژی چوارشەممە كاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ لە پاركی عەتا چاوشین نزیك قوتابخانەی ڕەنگین پەیكەرێك بۆ ئەو هونەرمەندە دابنرێت.


پەیكەرەكە لەلایەن تەها ڕەسوڵ سپۆنسەری كراوە و لایەن چێنەر نزارەوە جێبەجێكراوە، تایبەت بە (تۆڕی هەواڵی ژیان) چێنەر نزاری پەیكەرساز وتی: بیرۆكەی ئەم پەیكەرەوە لە پاش مردنی هونەرمەند عەتا چاوشینەوە و لەلایەن د. تەها ڕەسوڵەوە بۆ پێشنیاز كرا.

ئەو وتیشی: لە پای هەوڵ و ماندووبوونی ئەو لە بواری ئەدەب و گۆرانیدا، كارەكەم بە ماوەی دوو هەفتە ئەنجامداو، بەرزی كارەكە 150 سانتیمە، بە بنكەكەیەوە دوو مەتر و 40 سانتیمە و بە هاڕاوەی بەرد دارێژراوە.

 ڕۆژی مەڕاسیمەكەی چەند گۆرانییەكی خۆی دەوترێتەوە و گۆرانییەیەكی نەبیستراویشی پێشكەش دەكرێت، تەواوی تێچووی ئەم پەیكەرە لەلایەن دكتۆر تەها ڕەسوڵ و پەیمانگای پەروەردەیی مارگرێت دابین كراوە.