زاخۆ.. چوار یاریزانی تایکواندۆ پلەی باڵایان لە خولێکی نێودەوڵەتیدا بەدەستهێنا

07/09/2020
چوار یاریزانی زاخۆ لەیاری تایکواندۆدا پلەی باڵایان لەخولێکی نێودەوڵەتیدا بەدەستهێنا
فۆتۆ: 

لەخولێکی نێودەوڵەتی یاری تایکواندۆ کە لەلایەن وەڵاتی تونسەوە بەشێوەی ئونڵاین بەڕێوەچوو، چوار یاریزانی یانەی تازەپێگەیشتووانی زاخۆ پلەکانی باڵایان بەدەستهێنا.

ھوشیار دوبانکی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، بەسەرپەرشتی ڕاھێنەر سەلام عەلی، چوار یاریزانی یانەی تازەپێگەیشتووانی تایکواندۆی زاخۆ، بەشدارییان لە کێبڕکێیەکی یاری تایکواندۆ کردووە کە لەلایەن وەڵاتی تونسەوە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچووە.

ئاشکراشیکرد، خولەکە نێودەولەتی بووە و تیایدا یاریزانەکان توانیان پلەی یەکم و دووەم و سێیەم و چوارەم بەدەستبهێنن.

بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ راشیگەیاند، لەو خولەدا زیاتر لە ٤٠٠ یاریزان لە ١٣ وڵاتی جیهانەوە بەشداریانکردووە.

یاریزانەکانی زاخۆ کە سەرکەوتنیان لە خولەکەدا بەدەستھێناوە بریتین لە :

١ - بوتان رەمەزان ، پلەی یەکەم

٢ - ھارون عەبدولا ، پلەی یەکەم

٣ - موئمن عەبدولسەلام ، پلەی سێیەم

٤ - سامان محەمەد، پلەی چوارەم