بەهۆی کۆرۆناوە لەدەوڵەتێک بەڵگەنامەی تۆمارکردنی مردن تەواوبووە

08/09/2020
فۆتۆ: 

ژمارەیەک لە دەزگا میدیاییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی مردنەکان کە هۆکاری سەرەکی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، لە وڵاتی مەکسیک بەڵگەنامەی تۆمارکردنی مردن تەواو بووە.

لەئێستادا وڵاتی مەکسیک بە پلەی چوارەم دێت لەرووی زۆری تۆمارکردنی ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی گیانلەدەستدانەوە، کە ولایەتەکانی مەکسیکۆ وباها کالیفۆڕنیا و پایتەختی فیدراڵیەکە ، بەڵگەنامەی تۆمارکردنی مردن لەناوەندە تەندروستییەکان نەماوە، بۆ ئەوەی ناوی مردووەکانی لەسەر تۆمار بکرێت.

لەوبارەیەوە وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکا بڵاویکردەوە، حکومەتی فیدراڵی ساڵانە ٩٠٠ هەزار بەڵگەنامەی مردن چاپ دەکات و بەسەر ویلایەتەکاندا دابەشی دەکات، هەر ویلایەتێک بۆ حالەتە کتوپڕەکان و هۆکارەکانی دیکەی گیانلەدەستدان پارێزگاری لە ١٠٠ بۆ ١٥٠ هەزار بەڵگەنامە دەکات.

 بەڵام لەمساڵدا ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوکێشەکەی پێچەوانە کردەوە و ژمارەی قوربانییەکان بەرزبۆوە بۆ ٧٥٠ هەزار بە تۆمارکردنی هۆکارەکانی دیکەی مردن، ئەوەش وایکردووە بەڵگەنامەی تۆمارکردنی مردن لە زۆربەی ویلایەتەکان تەواو ببێت.

بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، تا ئێستا لە مەکسیک نزیکەی ٣٥ هەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووەکانیش بەرزبۆتەوە بۆ ٧٥٠ هەزار و ٢٩٩ کەس.

سەرچاوە تەندروستییەکانی مەکسیک ڕایانگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤هەزار و ٤٨٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٧٦ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.