كاروان گەزنەیی: سەرۆكایەتی پەرلەمان پۆلیس ئاسا مامەڵە لەگەڵ پەرلەمانتاران دەكات

08/09/2020
فۆتۆ: 

پەرلەمانتارێكی یەكێتی بەهۆی دروست بوونی دەقاڵێ لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان كۆبونەوەی پەرلەمانی بایكۆت كرد و رایگەیاند سەرۆكایەتی پەرلەمان پۆلیس ئاسا مامەڵە لەگەڵ پەرلەمانتاران دەكات.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی كرد و دەڵێت: سەرۆكایەتی پەرلەمان پۆلیس ئاسا مامەڵە لەگەڵ پەرلەمانتاران دەكات. 

ئەو پەرلەمانتارە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، پرسیارامان ئاراستەی وەزیر كردووە كە وەزیرەكە رایگەیاندووە لە راگەیاندنەوە وەڵامی پەرلەمانتارانی داوەتەوە. 

گەزنەیی رەخنەی لە بەرنامەی ئەمڕۆی كاری پەرلەمان گرت وتی: لەسەر ئەو بەرنامەی كارەی ئەمڕۆ تێبینیمان هەبووە و پێویست بوو دانیشتن لەسەر چەند دۆسیەیەكی دیكە بكرێت نەك ئەم بەرنامەی كارەی ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیش بەتەواوی بەرپرسە لەو بەرنامەی كارەی دانراوە. 

ئەو وتیشی، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رێگە نادەن پەرلەمانتار خاڵی یاسایی وەربگرێت و بەشێوەیەكی ئازادانە  مافی دەربڕین جێبەجێ بكات، بۆیە من لە هۆڵێكی پەرلەمان دانانیشم كە بەرنامەی كارەكەی ئەوە بێت و رێگەش نەدەن ئازادانە قسەی خۆم بكەم.