هۆڵەندا قەرەبووی خێزانێکی موسڵ دەکاتەوە

09/09/2020
فۆتۆ: 

وەزیری بەرگری هۆڵەندا ڕایگەیاند قەرەبووی خێزانێکی موسڵ دەکەنەوە،چونکە لە بۆردومانێکی هەڵەی فڕۆکەکەیاندا چوار کەسیان لەدەستداوە.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ڕایگەیاند ئانک بیچلیڤێلد وەزیری بەرگری هۆڵەندا لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی باسی لەوەکردوە کە حکومەت بڕیاریدا قەرەبوی باسم ڕازۆ بکاتەوە کە رۆژی 21 ی ئەیلولی 2015 بە هەڵە لەکاتی بۆردومانی داعشدا ماڵەکەیان بۆردومان کردوە.

وەزیری بەرگری هۆڵەندا ئاشکراشیکردوە ئەو هاوڵاتیەکەی موسڵ هاوسەرەکەی و کچ و برایەکەی و ئامۆزایەکی لە بۆردومانەکەدا گیانیان لەدەستداوەو ماڵەکەشیان وێران بووە.

بەڵام وەزیری بەرگری هۆڵەندا جۆرەی قەرەبووەکەی ئاشکرانەکردوە.

ئەوە لەکاتێکدایە هۆڵەندە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ لەدەستی داعش بەشداریکردوە.