ساکار فاروق نەستێکی کچانە و ئایدیایەکی مرۆڤانە

09/09/2020
فۆتۆ: 

بۆ،خوێندنەوەی تابلۆکانی ساکار فاروق چارنیە دەبێت بەرەو نەست (لاوعي ) ئەو هونەرمەندە بڕۆین بێ گومان هێندەی پێمان بکرێت چونکە مەحاڵە تەواو بگەینە ئەو قوڵایەی مەبەستمانە.

لەم تابلۆیەدا دوو دەم و چاو پانتاییەکی زۆری ڕوبەره کەیان داگیر کردوە.. کە سەرەتا واهەست ئەکەین لەیەک ئەچن دواتر جیاوازیە کانیان ئەدۆزینەوە . تاڕادەیەک جیاکردنەوەی ڕەگەزەکانیان قورسە.. هەردوکیان بەڕواڵەت مێینەن بەڵام پێ دە چێت ڕۆڵیان لە سەر شانۆی ژیان جیاوازبێت.. ڕەنگە ساکار بیەوێت بڵێت ژن بە ئاکارو شێوازە ژنانەکەی خۆیەوە بە مکیاج و گوارەو سوراوسپیاوەکەیەوە لەقۆناغە جیاوازەکانی ژیانیا بە گەنجی و بەپیری  هەردوو ڕۆڵی ژنیش و پیاویش دەبینێ .. لەوانەیە هەندێک بینەر بیری بۆ هاوڕە گەزبازی بچێت لە تەماشاکردنە سەرە تاییە کانیا . بەڵام دواتر  بۆچونەکەی دەگۆڕێت .. چونکە دووکەسەکە وەکو ووتمان زیاتر هەردوک لە ژن ئەچن وە زۆر لەیەک نزیکن .. بەڵام ئەوەی گومانی تیانیە هاوخەمییانە بۆ یەکتر . خەمباری لەسیمایاندایە ..ئەم دوانە لە چوارچێوەیەکدا هاتونەتە،دەرێ  کە لەشێوەی دڵێک دایە.

بەڕای من گوزارشت لە ژیانی هاوسەرگیری دوای پەیوەندی خۆشەویستی دەکات .. نەدەبو بەو ڕادەیە غەمباربن .. دەم وچاوەکانی لای چەپ  وخوارەوەی تابلۆکە ئاماژە بۆ کۆمەڵگا ئەکەن، کە ڕۆڵی تەماشاکەر دەبینن لە ژیانی ئەو دووکەسەدا ...ئەمە دوو پاڵەوانەکەی ناچار کردوە نواندن بکەن و  هەوڵی شاردنەوەی خەمەکانیان بدەن ...کڵاوە کان گوزارشت لە چی ئەکەن ؟جیاوازی ڕەنگە کانیان چیمان پێدەڵێت  ؟ ئەمە نهێنیە قورسە کەی تابلۆکەیە ..شین وپەمەیی  ..جیاکاری لە .ڕەنگەکان بۆ  نێرینەو مێینە، هەرچەندە گەر وردبینەوە ستایڵی هەردو کڵاوەکە ژنانەن  کەواتە لەم تابلۆیەدا باس باسی ژن و خە مەکانیەتی ... بۆچی دەم وچاوەکانی لای ڕاست کڵاویان لەسەرنیە و ئەمان کڵاویان لەسەرە؟  وەک من تێی بگەم ئەمان لە ئاهەنگ گێڕاندان ...بەکراسی سپی دەم وچاوە گەنجە کەشا دەڵێم ئاهەنگی هاوسەرگیریە ...کەواتە ساکار خان چەند قۆناغێکی لە ژیانی ژنێک وێنه کردوە ...خۆشەویستی سەرەتا و بەیە ک گەیشتن و دواتر ئاستەنگە کان...