مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر

10/09/2020
فۆتۆ: 

کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی وەفێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانە لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا.

هاوکات هەریەکە لە جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم لە پێشوازی مستەفا کازمی و شاندەکەیدا بوون.

بڕیارە مستەفا کازمی زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ بەپرسانی حکومەتی هەرێم ئەنجامبدات و سبەینێش بگاتە شاری سلێمانی

بەپێی زانیارییەکان لە سلێمانیش لەگەڵ بەپرسانی حزبی و حکومی کۆدەبێتەوە

بەپێی زانیارییەکان ئامانجی سەردانەکەی کازمی پرسی دەروازە سنورییەکان و رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و بۆردومانەکانی تورکیایە و لەسەر ئەو پرسانە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆ دەکات.

ئەوە لەکاتێکدایە مستەفا کازمی زیاتر لە سێ مانگە دەستبەکاربووە و ئەوەش یەکەم سەردانی ناوبراوە بۆ هەرێمی کوردستان.