مارێکی بەتەمەن چاودێرانی باخچەیەکی تووشی شۆککردووە

12/09/2020
فۆتۆ: 

چاودێران و پاسەوانەکانی باخچەیەکی ئاژەڵان تووشی سەرسوڕمان بوون کاتێک بینوویانە مارێکی بە تەمەن حەوت هێلکەی کردووە.

ڕوداوەکە لە باخچەی ئاژەڵانی سانت لویس لە ویلایەتی میسوری ئەمریکا بووە و ، چاودێران تووشی سۆک بوون کاتێک بینوویانە مارێکی جۆری بایتۆن حەوت هێلکەی کردووە، سەرەڕای ئەوەی ماوەی ١٥ ساڵە هیچ مارێکی لەڕەگەوی نێری لەگەڵدا نەبووە.

ئاشکرایە کە هەندێک لە خشۆکەکانی دیکەش بەشێوەیەکی دوور لە جووتبوون زۆر دەبن، بەڵام بەخێوکەرانی ئەم مارە سەرسام بوون کە لەو تەمەنەدا هێلکە بکات.

مارەکە تەمەنی ٦٢ ساڵە و بە تەمەنترین مارە لە جیهاندا کە تا ئێستا لە ژیاندا بێت.

مارک وارنەر بەڕێوەبەری بەشی خشۆکەکان لەو باخچەیە دەڵێت هێلکەکردنی ئەو مارە ڕوداوێکی زۆر دەگمەنە.

ئەو بەڕێوەبەرە بە تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی ڕاگەیاند، بابەتەکە زۆر جێگەی سەرسامییە، بە تایبەت مارێک لەو تەمەنەدا بتوانێت ئەو ژمارەیە لە هێلکەی پیتێنراو بەرهەم بهێنێت، چاوەڕوانیش دەکرێت لەماوەی یەک مانگدا هێلکەکان بتروکێن.

مارەکە لەلایەن یەخشەرێکەوە لە ساڵی ١٩٦١ پێشکەش بە باخچەکە کراوە و ئەو کاتە تەمەنی ٣ ساڵ بووە.

تا ئێستا بەتەمەنترین ماری بایتۆن کە لە باخچەی ئاژەڵانی ویلایەتی فیلادیلفیا تۆمارکراوە و لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا گیانی لەدەستداوە.

وارنەر ڕاشیگەیاندووە، باخچەکەیان بەنیازە لە داهاتوودا زانیاری زیاتر دەربارەی مارەکە و زۆربوونی بێ جووتبوون بڵاوبکاتەوە.

لەئێستادا لێپرسراوانی باخچەکە تاقیکردنەوەی بۆماوەیی لەسەر هێلکەکان و مارەکەش دەکەن، بۆ ئەوەی بە تەواوی دڵنیاببنەوە بەبێ جووتبوون ئەو هێلکانەی بەرهەمهێناوە، ئەوەش پێشتر لە خشۆکەکانی دیکەدا تۆمارکراوە، وەک مار ی بایتۆن و ماری زەنگۆڵەدار و خشۆکی کۆمۆدۆ.

پێشتر مار هەبووە سپیڕمی نێرینەکەی لە هەناوی خۆیدا هەڵگرتووە، بەمەبەستی دواخستنی پیتاندن.

ماری جۆری بایتۆنه ەندێک جاریش بە ماری بایتۆن ناسراوە و شوێنی سەرەکی ناوەڕاست و خۆرئاوای ئەفریقایە.