ڕۆمانە نوێیەكەی ئەلیف شەفەق لەلایەن حكومەتی توركیاوە ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە

13/09/2020
فۆتۆ: 

وەرگێڕانی: گوڵان مەحمود

ڕۆمانی (دە خولەک و سی و هەشت چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا) ی ئەلیف شەفەق نوێترین ڕۆمانی ئەلیف شەفەقه كه ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە کە تیڕوانینێکی قوڵ و ناجێگیرە بۆ توندوتیژی سێکسی.

سەرچاوەی گاڵتەجاڕی و توڕەییە کە دەسەڵاتدارانی تورکیا بڕیاریاندا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەلیف شەفەق بکەن بەهۆی نووسینی لەسەر توندوتیژی سێکسی لەکاتی بڵاوکردنەوەی نوێترین ڕۆمانی، کە ڕۆمانێکی قوڵ و مرۆڤدۆستانەیە لەسەر قوربانیانی توندوتیژی سێکسی، لە تورکیا و شوێنەکانی تری جیهان. بە بنچینەی تەقەمەنی دەستپێدەکات، لەکاتێکدا کە لە مێشکی تێکیلا لەیلای لەشفرۆشدا وندەبین، کە لە سندوقی پاشەڕۆیەکدا دەمرێت لە شەقامەکانی ئەستەمبوڵ. لەگەڵ دەستپێکردن بە داخستنی عەقڵی، لەیلا دەگەڕێتەوە، کە ڕۆڵی کەسێکی خەمۆک و نووسەری ژیاننامەی خۆی دەبینێت، لە کاتێکی گونجاودا کە بەشوێن چیرۆکی کچێکی بچوکەوەیە لە هەرێمەکان و بە چیرۆکێکی تاوانکاری کۆتایی پێدێت لە ستوونی ڕۆژنامەکانی شاردا.

شتانێکی باسکردووە کە نەیدەزانی لەتوانایدا هەیە باسیانبکات، شتانێک کە پێیوابوو بۆ هەتا هەتایە نەماوە. کات شل دەبێت، شەپۆلەکانی بیرەوەریی ئازادانە بەسەر یەکدا وروژم دەکەن، ڕابردوو و ئێستا لێک جیاناکرێتەوە.

بەمشێوەیە چیرۆکێکی نائاسایی ژنێکی دڕندە دەستپێدەکات، کە شکاوە بەڵام ئەوەندە ئازایە کە مرۆڤبوونی بپارێزێت گەرچی دونیا سورە لەسەر ئەوەی کە لە هەموو وێستگەیەکدا بیدا بە زەویدا. وێنەی نایابی سەرەتای ژیانی دەبینین، کە باسی لەدایکبوون و منداڵی دەکات لەماڵی هارونی بەرگدوور، ئەو پیاوەی ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی وەچە بووە لەلایەن هەردوو هاوسەرەکەیەوە. وەک کچێکی ئازاد، لەیلا هەر زوو بۆیدەردەکەوێ کە هەموو شتێک لەژیانیدا قەدەغەکراوە لەلایەن ڕێسا کۆنەخوازەکانی خێزانەکەیەوە.

لە سەرەتایەکی زووی ڕۆمانەکەدا، ئەستێلا دەچێتە ناو وردەکاری ژیانی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی فانی ڕۆژهەڵات، شەفەق دیمەنێک لە پەروەردەی شیعری دەگێڕێتەوە کاتێک لەیلا لە شەش ساڵیدا، لەکاتی گەڕانێکی خێزانیدایە لە ئوتێلێکی کەنار دەریا. ئەم ڕووداوە ترسناکە، کە بەرگەی بینینی ناگیرێت، دەگۆڕێت بۆ چەقی ئەو هۆکارەی کە ژیانی لەیلای بچووک دەگۆڕێت، دواتر واقیعی ژیانی دڕندانەی شارمان پیشاندەدرێت." ئەستەمبوڵ تەنها وەهمێک بوو. فێڵی جادووگەرێک کە بەهەڵەداچبوو".

زیاتر لە نیوەی کتێبەکە، خوێنەر پێشڕەوی دەکرێت بە یادەوەری لەیلا کە پڕە لە ژیان بەڵام هەر زوو دەکوژێتەوە، هەموو یادەوەرییەکان بە بۆنێک یان حەزێک درووستبوون. ئەوە ئامێرێکی نایابە، لە سندوقی پاشەڕۆیەکەوە دەمانبات بۆ ڕۆژێک لە منداڵی کە لەلایەن باوکە ئاینخوازەکەیەوە ڕێگری لێکراوە یاری هێلا_هۆپ بکات. هەروەها دەمانبات بۆ مەراسیمی گەورەی کردنەوەی پردی بوسفور، کە لەیلای پێگەیشتوو دەیبینێت لە تەنیشت ئەستەمبولییە شانازیکارەکانەوە،  لەناویاندا ئەو چالاکوان و هونەرمەندەی کە دواتر دەبێت بە تاکە خۆشەویستی ڕاستەقینەی و هاوسەری. 

وێنەی ژیانی لەیلا، هەروەک وێنەی ماتو مەلولی دایکی، لەم چیرۆکە شڵەژاوەدا دەردەکەوێت. پاش زنجیرەیەک هەوڵی لەباربردنی لاواز، دایکی لەیلا منداڵێکی کچی دەبێت، کاتێک تەنها بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لەو خۆشییە بێبەشبکرێ  هاوسەرەکەی بڕیاردەدات کە ژنی یەکەمی دەبێت بە دایکی ئەو منداڵە، وە ئەو تەنها دەبێت بە پوری، چونکە "هەمیشە دەتوانێت منداڵی زیاتر بخاتەوە". 

لە ساڵانی گەنجیدا، لەیلا ڕووبەڕووی ئابڕووچوونی وا دەبێتەوە کە باسناکرێت، شەفەق لێرەدا کارێکی نایاب ئەنجام دەدات. کەسایەتی لەیلا بە دڵ و بە ڕوح دەخولقێنێت و بە کۆمەڵێک هاوڕێ کە "ڕقیان لێییە" دەورە دەدات، پێنج هاوڕێی کچ کە وێنەی کەسایەتییەکانی بەجوانی و ئازار کێشاوە. لەڕێگای دەرخستنی چین بە چینی ژیانی ناوەوەی، ڕۆمانەکە وێنەیەکی ورد و نایاب بۆ پاڵەوانەکەی دەکێشێت. کچێکی خەونبین لە هەرێمی فان کە بێدەنگبوون ڕەتدەکاتەوە تەنانەت کاتێکیش کە دەکوژرێت و دەبێت بە ویژدانی ئەو "شارە کۆنە هەوەسبازە".

شەفەق سەیرێکی جێگیر و ڕاچڵەکێنەرانەی ئەو شۆکانە دەکات کە مێشک و جەستەی ژنان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە سیستەمێکی کۆمەڵایەتی کە ڕژێمی پیاوسالاری تیایدا باڵادەستە. کتێبێکی دڕندانەیە، بەتاڵ و دڵڕەق لە پیشاندانی توندوتیژی و خەم و پەژارە، بەڵام لەکۆتاییدا جەخت لەسەر ژیان دەکاتەوە. لێرەدا، وەک کارەکانی پێشتری شەفەق، هونەرێکی کۆنی باش دەبینین لە گێڕانەوەی چیرۆکە ئاڵۆزەکان، ئەوە ئەو شتەیە کە زۆرجار لە ڕۆمانە نوێیەکاندا بیریاندەکەم. بەشی کۆتایی شێتانە و شادومانە، کە تیایدا لەیلا دوور لە "گۆڕستانی هاوڕێکەی" فڕێدەدرێ لەلایەن هاوڕێ کچەکانییەوە، ئەمە شایەتی درەوشانەوەی شەفەقە وەک چیرۆک گێڕەرەوەیەک. کە خەڵکی تورکیا و شوێنەکانی دیکەش دەبێت ئاهەنگ بە کارەکانییەوە بگێڕن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی گاردیەن