كۆڕێك بۆ ناساندنی دوو بەرهەمی شاخەوان سدیق سازدەدرێت

14/09/2020
فۆتۆ: 

سەنتەری ژیوا لە هەڵەبجە كۆڕێكی ئەدەبی بەناونیشانی (ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسی ئەدەبی لە كایەیی ڕۆشنبیری دا) بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووس (شاخەوان سدیق) ڕێكدەخات.


كۆڕەكە رۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلولی 2020  كاتژمێر 4:30  لە سەنتەری ژیوا لە هەڵەبجە دەبێت و هەردوو كتێبی (شیعرو ئازادی و ڕۆمان و دونیابینی) ئەو رۆژنامەوانە بڵاودەكرێتەوە.