کۆرۆنا وای لە ئەڵمانییەکان کردووە بیر لەهاوسەرگیری بکەنەوە

14/09/2020
فۆتۆ: 

دوای ئەو ڕێژەی بەرچاوەی کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە ئەڵمانیا تۆمار کرا، سەبارەت بە دورکەوتنەوە لە هاوسەرگیری لە ئەڵمانیا، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە لە ئێستادا هاوڵاتیانی بیر لە هاوسەرگیری و خستنەوەی منداڵ دەکەنەوە.

میدیای ئەڵمانیا لە زاری هۆرست ئاوبشوفسکی توێژەر لە کاروباری داهاتوودا ڕایگەیاند، لەدوای زەمەنی کۆرۆناوە چیتر ناتوانرێت باس لە هەرەسی خێزان بکرێت وەک شێوازێکی ژیانکرد، چونکە ئاماژەی پێچەوانە هەیە بۆ زیادبوونی ڕێژەی هاوسەرگیری.

بەگوێرەی ڕاپرسییەک کە لەلایەن ئەو توێژەرەوە ئەنجامدراوە، دەردەکەوێت لە ساڵی ٢٠١٣ لە ٧٥%ی ئەڵمانییەکان دوورکەوتوونەتەوە لە هاوسەرگیری فەرمی و خستنەوەی منداڵ، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ پێچەوانەوە بۆیەوە و ڕێژەکە کەمبووەتەوە بۆ ٦٥%.

هۆرست ئاوبشوفسکی دەڵێت "بە ئەنقەست و بێ ئەنقەست ١٨ ملیۆن کەس لەئەڵمانیا بە تەنها دەژین، لەکاتێکدا لە ساڵی ١٩٩١ ئەو ژمارەیە ١٢ ملیۆن کەس بووە".

ئەو توێژەرە ئەڵمانییە ئاماژە بەوە دەکات، بەگوێرەی ڕاپرسییەک کە لەساڵی کۆرۆنادا ئەنجام دراوە، ئاماژە بەوە دەکات زۆرینەی ئەڵمانییەکان هاوسەرگیری مەدەنییان پێ باشە و لەناو پیاواندا ڕێژەکە گەیشتووەتە ٦٥% و لەناو ژنانیشدا گەیشتووەتە ٦٩%.

وەک ڕاپرسییەکە ئاماژەی پێکردووە، ڕێژەی لە ٧٢%ی ئەو کەسانەی کە خواستی هاوسەرگیرییان هەیە، تەمەنیان لەنێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵیدایە.

سەبارەت بە جیابوونەوەش ڕاپرسییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لەساڵی ڕابردوودا ١٤٩ هەزارحاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەرەکان تۆمار کراوە، لەکاتێکدا ڕێژەکە لە ساڵی ٢٠١٨ هەزار حاڵەتی کەمتر بووە لەوەی ساڵی ڕابردوو.