| عەدنان عوسمان: لە شوێنی خۆم بەردەوامم و بەردەوامیش دەبم  
                                
                                     عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
                                 
                                     فۆتۆ: ئەرشیڤ هەولێر
                             
                                سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەتیکردەوە دەستی لەکارکێشابێتەوە و رایگەیاند، لەکارەکەی بەردەوامە.
                                
 
 عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، " لە شوێنی خۆم بەردەوامم و بەردەوامیش دەبم".
 
 ئەم لێدوانەی عەدنان عوسمان دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی٩ی٢٠٢٠، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ناوبراو نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە رێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان کردووە.
 
 ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە جەلال جەوهەر ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکانی گۆڕان بەهۆی نیگەرانیەوە چوەتە ماڵەوە و بەشداری کۆبونەوەکانی گۆڕان ناکات.
 
 ماوەیەکە نیگەرانی و ناڕەزایی زۆر لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان سەریهەڵداوە، هۆکاری سەرەکی نیگەرانیەکان بەشداریکردنی بزوتنەوەی گۆڕانە لە حکومەتی هەرێم بێ دەنگبونیەتی لە بەردەوامی گەندەڵی و چاکسازی نەکردن، کە دروشمی گۆڕان بوو بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی هەرێمدا. 
 
 |