كورسی كۆرسی خوێندنی پسپۆرییە پزیشكییەكان بۆ هەڵەبجە دابینكرا

15/09/2020
كورسی كۆرسی خوێندنی پسپۆرییە پزیشكییەكان بۆ هەڵەبجە دابینكرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەڵەبجە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، كورسی كۆرسی خوێندی پسپۆرییە پزیشكییەكان بۆ هەڵەبجە دابینكراوە.

ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی٩ی٢٠٢٠، لە لایەن سەرۆكی بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆریە پزیشكیەكان ئاگاداركراونەتەوە لەوەی كە رەزامەندی دراوە لە سەر پێدانی پشكی كورسی كۆرسی خوێندن بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەمەبەدواوە پزیشكان لەسەر پشكی پارێزگاكەمان دەخوێنن و دوای تەواو كردنی خوێندنیان هەر لە هەڵەبجە دەمێننەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە سوپاسی وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆكی بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆریە پزیشكیەكان کرا و ڕایگەیاند، بە هەوڵی ئەم بەرێزانە توانیمان خەونی لە مێژینەی كەرتی تەندروستی هەڵەبجە بهێنینە دی.