باری تەندروستی 66 تووشبووی كۆرۆنا لە دهۆك ناجیگیرە

16/09/2020
فۆتۆ: 

سەرپەرشتیاری چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك، رایگەیاند لە ئێٍستادا 66 تووشبووی كۆرۆنا دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و بەشێكیشیان لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردان.

موئەیەد ئەغاڵی، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: لە ئێستادا 66 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا باری تەندروستییان ناجیگیرە ، كە سەرجەمیان ئۆكسجین وەردەگرن و لە نێویشیاندا 24 كەس پێویستییان بە ئامێری هەناسەدانی دەستكرد هەیە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە .

بەپێی دوایین ئاماریەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك گەیشتووەتە  8038 كەس، 130 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

لە ئێستادا زیاتر لە چوار هەزار تووشبوو لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرن، ئەوەش بەهۆی نەمانی شوێن لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكەدا.