یەختێک بە ژمارەیەک کۆچبەرەوە نقوم بوو و کوردیشی تێدایە

16/09/2020
فۆتۆ: 

نوێنەرایەتیی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە ئەوروپا ڕایگەیاند کە یەختێک بە زیاتر لە ٨٠ سەرنشینەوە لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و لە نزیک دوورگەی کریت نقوم بووە.

بەپێی وتەی نوێنەری دەزگای لوتکە پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان بە پەلە گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەکە و توانیویانە ٥٧ کۆچبەر ڕزگار بکەن.

 

هەروەها بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش ٤ تەرم دۆزراونەتەوە کە دوو ئافرەت و دوو منداڵی تەمەن ٦ و ٧ ساڵانن.

کۆچبەرەکان لە کورد و ئەفغانی و پاکستانی و بەنگلادیشی و سۆماڵی پێکهاتوون و هێشتا تەواوی ژمارەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و هێزی دەریاوانی لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامن لە گەڕان.

بە پێی هەواڵی میدیاکانی یۆنانیش١٧ کۆچبەری دیکە نادیارن، بەڵام وەزارەتی دەریاوانی یۆنان ژمارەکەی پشتڕاست نەکردەوە، چونکە هێشتا دڵنیا نین لە ژمارەی ڕاستەقینەی سەرنشینەکان.