عێراق..زیاتر لە چوار هەزار کەسی دیکە توشی کۆرۆنابوون
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی توشبوون و چاکبونەوە و گیان لەدەستدانی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە 4326 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەروەها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3859 توشبوو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە و چاکبونەوەتەوە و 84 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا 57953 کەس لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 856 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.
|