وەزارەتی دارایی لێکۆڵینەوە لە دزینی دوو ملیار دینارەکەی بانکی منارە دەکات

17/09/2020
فۆتۆ: 

لە دوای دزینی بڕی دوو ملیار دینار لەبانکی منارە لەلایەن کارمەندێکەوە وەزیری دارایی هەرێم بڕیاریدا بە لابردنی بەڕێوەبەری بانکی منارە لە شاری هەولێر لە پۆستەکەی.

بەپێی دەقی بڕیارەکە ئاوات شێخ جەناب بڕیاریداوە بە گواستنەوەی ڕاژەی مەزهەر جەعفەر لە پۆستی بانکی بێخاڵەوە بۆ بەڕێوەبردنی بانکی منارە.

هەروەها لە نوسراوێکی دیکەدا وەزیری دارایی لێژنەیەکی بۆ لێکۆڵێنەوە لە کێشەی بانکی منارە پێکهێناوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا کارمەندێکی بانکی منارەی حکومی لەشاری هەولێر بڕی دووملیاری دیناری بردبوو بەڵام لەلایەن کارمەندێکی دیکەوە پۆلیس ئاگادارکرایەوەو تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا و بەشێکی زۆری پارەکەش گەڕێندرایەوە.