نرخی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا

18/09/2020
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 43 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 41 دۆلار و 17 سەنت فرۆشرا.


بەهۆی رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوت لە سەرو 40 دۆلارەوە جێگیربووە.


بەپێی رێکەوتنەکە وڵاتەکان پابەندبوون بە کەمکردنەوەی رۆژانەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت بەوەش نرخەکە تاڕادەیەک جێگیربووە.