کۆمەڵە چیرۆکى ژاوەژاو چاپ دەکرێت

18/09/2020
فۆتۆ: 

لە میانى ئەو کتێبانەى کە دەزگاى نووسیار وەک کتێبی ساڵ هەڵبژاردن و خەڵاتى کردن، هاوکات هەمان دەزگا کۆمەڵە چیرۆکى ژاوەژاو چاپ دەکات کە کتێبی هەڵبژێردراوى لیژنەى چیرۆکى خەڵاتى نووسیارە.


جێگر بەختیار، نوسەری کۆمەڵە چیرۆکەکە بە (تۆڕى هەواڵى ژیان) وتى: کۆمەڵە چیرۆکی ژاوەژاو، دەبێتە یەکەم کتێبی من کە لە ئایندەیەکی نزیک چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

ئەو روونیکردەوە ئەو کۆمەڵە چیرۆکە لە پێشبرکێی نووسیار بۆ ٢٠٢٠ توانی براوەی خەڵاتی یەکەم بێت لە ژانەری چیرۆک و ڕەزامەندی لیژنەی ھەڵبژاردنی باشترین کتێب بەدەست بھێنێت.

 نووسەر روونیکردەوە، کۆمەڵە چیرۆکی ژاوەژاو لە دوانزە چیرۆک پێک ھاتووە.  ناوی ئەم کۆمەڵە چیرۆکەش بە ناوی یەکێک لە چیرۆکەکانە. ھەروەھا ھەبوونی ژاوەژاو لە زۆربەی چیرۆکەکان وایکردووە ناوەکە ھەڵگری تەواوی چیرۆکەکان بێت و لە دەوری خۆیان کۆیبکاتەوە.