غەمگین خدر كۆمەڵە شیعرێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

18/09/2020
فۆتۆ: 

غەمگین خدر بەرنامەی چاپكردنی كتێبێكی نوێی هەیە بە ناوی (تەرمێك لەسەر زمان دەنێژم) كە دەبێتە سێیەمین كتێبی چاپكراوی ئەو لە بواری شیعردا.

غەمگین لەبارەی بەرهەمە نوێیەكەوە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان) ی وت:  لە ناوەڕاستی ساڵی 2000وە شیعرم نووسی. دواتر بۆ ماوەی پێنج ساڵ وازم لە نووسین هێنا و هەموو شیعر نووسراو و چاپكراوەكانم سوتاندن.

ئەو باس لەوە دەكات دوای ئەوە دەستی بە نوسین كردووەتەوە و یەكەم كۆمەڵە شیعری بەناوی (ڕووتبوونەوەی وشەكان) ساڵی 2012 بڵاوكردووەتەوە و لە هەمان ساڵدا كتێبی (گۆرانییەكی شین)م بڵاوكردەوە كە پێك هاتبوو لە كۆمەڵە وتارێكی ڕەخنەی ئەدەبی. 

دواكتێبی شیعریشم بەناوی (برینەكان گۆرانیمان پێدەڵێن) بڵاوكردەوە، ئێستایش كتێبێكی شیعریم بە ناوی (تەرمێك لەسەر زمان دەنێژم) ئامادەی چاپە و بەم زووانە بڵاودەبێتەوە.