ڕۆمانی (بەرەو رێگەی درەوشانەوە) بڵاودەكرێتەوە

20/09/2020
فۆتۆ: 

لە نێوان ئەو سێ كتێبەی دەزگای نوسیار لە بواری شیعر و چیرۆك و رۆمان بەخشیە سێ كتێب وابڕیارە ڕۆمانی بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە چاپ و بڵاوبكاتەوە.

كیاكسار ئەحمەد، نووسەری ڕۆمانەكە، بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی راگەیاند: ئەم ڕۆمانە دەبێتە یەكەم رۆمان و كتێبی من كە لە ئایندەیەكی نزیكدا چاپ و بڵاودەكرێتەوە. 

ئەو وتیشی كتێبەكەی توانیویەتی لە پێشبركێی نووسیار بۆ ساڵی ٢٠٢٠ براوەی خەڵاتی یەكەم بێت لە ژانەری ڕۆمان و ڕەزامەندی لیژنەی هەڵبژاردنی باشترین كتێبی بەدەستهێناوە.