یانەی وەرزشی زاخۆ ١٩ھەمین گرێبەستی نوێی واژۆکرد
یانەی وەرزشی زاخۆ بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی توپی پێی عێراق ، بەردەوامە لە هێنانی یاریزان بۆ ناو ڕێزی خۆی و ئەمڕوش گرێبەستی یاریزانێکی پێشەگەری بۆ هێلی بەرگری واژۆکرد .
هشیار دووبانکی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند " بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی توپی پێی عێراق یانەی وەرزشی زاخۆ گرێبەستێکی تری لەگەڵ یاریزانێکی پێشەگەری بەڕازیلی بۆ هێڵی بەرگری بەناوی ( هیلیۆ مونتیرو پاتیستا ) واژوکرد.
ئاماژە بەوەشکرد " ئەم یاریزانە بۆ چەندین یانە و هەڵبژارتی یاری کردووە و یاریزانێکی لێھاتوو بەھێزە لە خولی "لاتڤیا " یاری کردوە و یاریزانی یانەی vk ventspils بەرازیلی بووە .
بریارە لە ٢٥ تشرینی یەکەمی داهاتوو خولی نایابی توپی پێی عێراق دەستپێبکات و یانەی وەرزشی زاخۆ بۆ ئەم وەرزە تا ئێستا ١٩ گرێبەست واژوکردوە .
|