غالب محەمەد: بەغدا بڕیاریدا 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم بنێرێت

21/09/2020
فۆتۆ: 

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند لەسەر داواکاری ئەو بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریداوە بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم بنێرێت.

غالب محەمەد لە پەیجی فەرمی خۆی ڕایگەیاندوە لە رۆژی 12 ی ئاب داوایکردوە نەوت بۆ هەرێم بنێردرێت و ئەمڕۆ لەگەڵ بریکاری وەزارەتی نەوت کۆبوەتەوە و بڕیاردراوە 50 ملیۆن لیتر بۆ هەرچوارپارێزگاکە و دوو ئیدارە سەربەخۆکە بنێرێت.

ئەوەشی نوسیوە لە هەفتەی داهاتوو فەرمانکە دەردەچێت بە نرخی حکومی کە 150 دینارە بۆ هەر لیترێک، واتا بەرمێلێک بە 31 هەزار و 500  دینار .

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردوە نەوتەکە بگاتە دەستی هاوڵاتیان و بەو نرخەی عێراق دابەشبکرێت نەک گرانبکرێت لەپێناو کۆمپانیاکان.

غالب محەمەد هەڕەشەی ئەوەشیکردوە ئەگەر نرخەکە گرانبکرێت وەزارەتی نەوتی عێراقی لێ ئاگاداردەکەنەوە و رێکاری یاسای دەگرنە بەر

ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم چەند ساڵێکە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش ناکات و پارێزگاکان بە سەربەخۆ داوایان لە بەغدا کردوە نەوتیان بۆ بنێرێت.