جێفری لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی كۆبوویەوە
نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، لە شاری هەولێر لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە و گفتوگۆ لەبارەی بەردەوامی كاركردن بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش بكەن.
جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، لە شاری هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە.
دوای سەردانەكەی جەیمس جێفری بۆ باكوری رۆژهەڵاتی سوریا و ئەنجامدانی كۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هێزەكانی سوریای دیموكراتی، شاندەكانی دانوستاندنی دیالۆگی كوردی- كوردی و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا رووی لە هەرێمی كوردستان كرد و بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كۆبوویەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لەو ساردانەیدا جیفری پێزانینی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای دەربڕیوە بۆ ئەو قوربانییە زۆرەی خەڵكی سوریا لەم چەند ساڵەی دواییدا داویەتی، بەتایبەتی ئەوانەی لە شەڕی دژی داعشدا ژیانی خۆیان بەختكرد.
وا بڕیاریشە لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، باس لە هاوئاهەنگییەكانی وڵاتەكەی دەكات لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستاندا بە تایبەتی بۆ دڵنیابوونەوە لە تێكشكاندنی یەكجاریی داعش لە عێراق و سوریا.
|